دوو وەزیری كابینەكەی عەبدولمەهدی رێوشوێنەكانی لێپرسینەوە و دادپەروەریی دەیانگرێتەوە

12:23 - 08/11/2018
عێراق

دوو لەوەزیرەكانی كابینە وەزارییەكەی حكومەتە نوێیەكەی عادل عەبدولمەهدی رێوشوێنەكانی لێپرسینەوە و دادپەروەریی دەیانگرێتەوە.

فارس عەبدولستار مولی، وتەبێژی دەستەی لێپرسینەوەو دادپەروەریی رایگەیاند, نوسراوێكیان رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران كردووەو هەڵسەنگاندن و بەدواداچونی دەستەكەیان خستوەتەڕوو لەبارەی وەزیرەكانی كابینە وەزارییەكەی عەبدولمەهدی.

هەر بەپێی ئەو سەرچاوەیە دوو لەو وەزیرانەی دۆسیەكانیان رەوانەی دەستەكەیان كراوە، رێوشوێنەكانی لێپرسینەوە و دادپەروەریی دەیانگرێتەوە بەبێ ئەوەی ناویان ئاشكرا بكات.

رۆژی 25ی مانگی رابردوو سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لەدەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەریی كرد بەدواداچونی ورد بكات بۆ دۆسیەی وەزیرەكانی كابینە وەزارییەكەی عادل عەبدولمەهدی.

507 جار خوێندراوەتەوە