کوڕێک بە سوپرایزێک خۆشەویستەکەی دەکاتە گریان

06:28 - 07/11/2018
هەمەڕەنگ

لەشاری نیویۆرکی ئەمریکا، ماراسۆنێک بەڕێوەدەچێت و تێیدا کوڕێک سوپرایزێکی باوەڕپێنەکراو بۆ خۆشەویستەکەی دەخاتەڕوو.

لەکاتی بەڕێوەچوونی مەراسۆنەکەدا، کوڕەکە بانگی خۆشەویستەکەی دەکات و لە مەراسۆنەکە دەیهێنێتە دەرەوە، پاشان دادەنەوێتەوەو داوای هاوسەرگیری لێ دەکات.

وەک لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا دیارە، کچەکە توشی شۆک بووەو بەخۆشحاڵی و گریانەوە باوەش بە کوڕەکە دەکات و پاشان ئەڵقەی هاوسەرگیری دەکاتە پەنجەیی و دەگەڕێتەوە نێو مەراسۆنەکە بۆ تەواوکردنی  پێشبڕکێکەی.

بڵاوبوونەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆیە بووە جێی خۆشحاڵی هاوڕێکانیان و بینەرێکی باشی هەبووە.

 

 

2686 جار خوێندراوەتەوە