مەرزی كێلێ: بەراورد بەساڵانی ڕابردوو ئاڵوگۆڕی بازرگانی زیادی كردووە

01:54 - 07/11/2018
ئابوری

مەرزی كێلێ لە قەزای پشدەری دەروازەی ڕاپەڕین، سەرچاوەی بژێوی سەدان خێزانی سنوورەكەیە، تاكە مەرزی سنوورەكەیەو هێشتا لاوەكییە، بەڵام جموجوڵێكی بازرگانی زۆری لەسەرە، گەمارۆكانی ئەمریكا بۆسەر ئێران، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان هەرێم و ئێراندا لەم سنوورەدا ڕانەگرتووە.

هەرچەندە كێلێ نەبۆتە مەرزێكی نێودەوڵەتی، بەڵام ساڵ دوای ساڵ قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران لە ڕێگەی ئەو خاڵە سنوریەوە زیاتر دەبێت.

شۆفێران و كاسبكارانی مەرزكەش باس لەوە دەكەن: بەو پێیەی دەرفەتی كار لە پشدەر كەمە، ئەو مەرزە بووە بەسەرچاوەی بژێوییان و خوازیارن ئاوڕی زیاتری لێ بدرێتەوە.

بەڕێوەبەری گومرگی ڕاپەڕین هۆكاری زیادبوونی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزەكەدا بۆ دابینكردنی بەشێك لە خزمەتگوزاریەكانە بۆ مەرزەكە دەگێڕێتەوەو دەڵێت: گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران هیچ كاریگەرییەكی لەسەر جموجۆڵی بازرگانی لە مەرزەكە نەبووە.

قەزای پشدەر خاوەنی چوار خاڵی سنورییە لەگەڵ ئێران ئەوانیش ( كێلئ -قندۆڵ-هەڵشۆ-زەڵێیە كە لە ئێسادا جگەلەمەزی بازرگانی كێلێ سەرجەم خاڵە سنوریەكانیتر داخراون, هەرچەندە ساڵانی ڕابردوو  داهاتی مانگانەی مەرزی كێلئ مانگانە لە150 ملیۆن دینار تێپەڕی نەدەكرد، بەڵام لەمساڵدا داهاتەكەی بۆ 250 ملیۆن دینار زیادی كردووە.

437 جار خوێندراوەتەوە