بزانە پاتری چ جۆرە مۆبایلێک زووتر پڕ دەبێت و دادەبەزێت

11:34 - 04/11/2018
زانستی

رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی لەلاپەڕەی تەکنەلۆجیادا جیاوازی تەمەن و توانای کارکردنی پاتری لەنێوان جۆری مۆبایلەکاندا بڵاودەکاتەوە، بەوپێیەی کۆمپانیاکان بەردەوامن لە داهێنانی مۆبایلی زیرەکی نوێ.

زانایانی بواری تەکنەلۆجیا، تاقیکردنەوەیان لەسەر 13 مۆبایلی جۆراو جۆر کە لەنێویاندا "iPhone XS" و"Google Pixel 3" تێیدایە ئەنجامدا، بۆ زانینی کاتی پرکردنەوەو دابەزاندن و توانای کارکردنی پاتری مۆبایل و تەمەنەکەی.

ئەنجامی تاقیکردنەوە زانستییەکە دەریخست، "iPhone XS" دوای 21 خولەک پاترییەکەی پڕ لە شەحن دەبێت، بەبەراورد بە مۆبایلی "iPhone X"  پێشویی کۆمپانیای ئەمریکی.

لەهەمان کاتدا مۆبایلی "بیکسل 3" دوای کاتژمێرێک و نیو کوژایەوە بە بەراورد بە "بیکسل2" .

 کاتێکیش شەحنی"iPhone X" لە ماوەی 3 کاتژمێر پڕبوویەوە، "iPhone XR" دەستیکرد بە درێژکردنەوەی تەمەنەی پاترییەکەی مۆبایلی پێشویی.

پاشان شاشەی  "iPhone XR" لە جۆری LCD یە، رێژەی شەحنی مۆبایل کەمتر دا ئەبەزێنێت بەبەراورد بە "iPhone XS" کە شاشەکەی لە جۆری OLED ە.


سەبارەت بە مۆبایلە نوێییەکانی کۆمپانیای سامسۆنگی کۆریای باشور ،  مۆبایلی نۆت 9 چوار کاتژمێر زیاتر کاردەکات لە مۆابیلی ئس 9، کە لەمانگی دوودا دەکەوێتە بازاڕەوە.








1892 جار خوێندراوەتەوە