ئینستتیوتی پەی: لە هەڵبژاردنەكانی 30 ئەیلولدا كۆمیسۆن پێشێلی یاساكانی كردوە

KNN : Kurdish News Network
08:25 - 01/11/2018
کوردستان

ئینستتیوتی پەی: لە هەڵبژاردنەكانی 30 ئەیلولدا كۆمیسۆن بێلایەن نەبوە
ئینستتیوتی پەی: لە تۆماری دەنگدەراندا جگە لە ناوی دوبارە و مردو ناوی ئاوارەشی تێدا بوە
ئینستتیوتی پەی: دەنگی قەوارەكان و كاندیدەكان دوو ژمارەی جیاوازە و یەكناگرنەوە

ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان, لە ڕاپۆرتێكیدا سەبارەت بە هەڵبژاردنەكەی رۆژی 30 ئەیلولی ڕابردوو بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، ئاماژە بەوە دەكاتن كۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی هەرێم، لەو پرۆسەیەدا بێلایەن نەبووە و چەندین جار پێشێلی یاسا و رێنماییەكانی كردووە.

ئەوەش دەخاتەڕوو، كە تۆماری دەنگدەران ژمارەیەكی زۆر ناوی دوبارە و مردوو ئاوارە و خەڵكی پارچەكانی دیكەی كوردستانی تێدا بوە و ژمارەی ئەو دەنگانەی بۆ كاندیدەكان دانراوە لەگەڵ ڕێژەی دەنگی قەوارەكان جیاوازییان زۆرە و بەهیچ شێوەیەك یەكناگرنەوە.

485 جار خوێندراوەتەوە