به‌ ڤیدیۆ؛ عەرەبە هاوردەكانی داقوق دەیانەوێت بە زەبری چەك زەوی جوتیارە كوردەكان داگیر بكەن

08:21 - 01/11/2018
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە

عەرەبە هاوردەكانی سنوری قەزای داقوق، بەهێزێكی زۆرەوە دەچنە سەر زەوی جوتیارانی گوندی یەنگیجە و دەیانەوێت داگیری بكەن.

 

جوتیارانی گوندی یەنگیجەی سەر بە قەزای داقوق، بە KNNیان راگەیاند: عەرەبە هاوردەكانی سنورەكەیان بەشێوەیەكی هەڕەمەكی تەقە لە جوتیارانی كورد دەكەن لە سنورەكەدا  و بەهۆی ئەوەی پێشتر لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە چەككراون لە ئێستادا هەموو دانیشتوانی گوندەكە بەیەك چەكی كڵاشینكۆفەوە لە بەرامبەر هێزێكی گەورەی  ئەو عەرەبە هاوردانەوە وەستاونەتەوە  بۆ ئەوەی زەوییەكانیان داگیر نەكەن.

وەك ئەو جوتیارانە ئاماژەی پێدەكەن: هەرچەندە هێزەكانی پۆلیسی قەزای داقوق گەیشتونەتە گوندەكەیان، بەڵام بەردەوام عەرەبە هاوردەكان تەقە لە هاولاتیانی گوندەكە دەكەن.

3340 جار خوێندراوەتەوە