تۆماركردنی ڕیكۆردی هەڵدانێكی بەرزی تۆپی بلیارد

08:53 - 31/10/2018
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە

بلیارد یەكێكە لە یارییە بڵاوەكانی جیهان و كەسانێكی زۆر حەز بە ئەنجامدانی دەكەن و شارەزاییەكی زۆریان لەو یارییەدا هەیە.

 

كوڕێكی ئەمریكی بە ناوی سیۆ لیمیس كە تەمەنی 14 ساڵە ڕیكۆردێكی نوێ لەو یارییەدا تۆمار دەكات و تۆپێكی بلیارد 40 سانتیمەتر بەرزدەكاتەوە و دەشیخاتە شوێنی كەبەست، بەوەش ژمارەی پێوانەی پێش خۆی دەشكێنێت كە توانیبوی تۆپەكە 34 سانتیمەتر بەرزبكاتەوە و ناوی لە كتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان تۆمار دەكرێت.


2336 جار خوێندراوەتەوە