بەریتانیا؛ خاوەنی یانەی لیستەر ستی ئینگلیزی گیانی لەدەستدا

09:57 - 29/10/2018
وەرزش

یانەی لیستەر: لەكاتی رووداوەكەدا خاوەنی یانەكە لەناو فڕۆكەكەدا بوە

 یانەی لیستەر ستی ئینگلیزی لەناوچونی خاوەنی یانەكەی لەرووداوی كەوتنەخوارەوەی هەلیكۆپتەرە تایبەتیەكەیدا راگەیاند.

یانەی لیستەر رایگەیاند, لەكاتی رووداوی كەوتنە خوارەوەی هەلیكۆپتەرە تایبەتیەكەی خاوەنی یانەكە لەدەرەوەی یاریگای كینگ باوەر. فیكای سریفادا نابرابا خاوەنی یانەكە لەگەڵ چوار كەسی دیكە لەناو فڕۆكەكەدا بوون.   


شەوی شەممە لەسەر یەكشەممە دوای كاتژمێرێك لەتەواوبونی یاریی هەردوو یانەی لیستەر ستی و وێستهام لەخولی تۆپی پێی ئینگلتەرا بە یەكسان بوون. هەلیكۆپتەرە تایبەتەكەی خاوەنی یانەی لیستەر ستی كەوتە خوارەوە. 

 

چەند شایەتحاڵێك دەڵێن هەلیكۆپتەرەكەی خاوەنی یانەی لیستەر چەند مەترێك لەیاریگاكە دوركەوتوەتەوەو دواتر بەدەوری خۆیدا سوڕاوەتەوەو كەوتوەتە خوارەوەو ئاگری گرتوە.

 

فیكای هاوڵاتیەكی تایلەندیەو یەكێكە لەدەوڵەمەندەكانی ئەو وڵاتەو سامانەكەی بەنزیكەی پێنج ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت. ساڵی 2010 یانەی لیستەر ستی ئینگلیزی كڕی.   

451 جار خوێندراوەتەوە