سلێمانی؛ خۆپیشاندان و نارەازیی خوێندكارانی كۆلیژی پزیشكی ددانی زانكۆی سلێمانی بەردەوامە

02:45 - 18/10/2018
کوردستان

خوێندكارانی كۆلیژی پزیشكی ددانی زانكۆی سلێمانی داواكاریەكانیان ئاراستەی پەرلەمان دەكەن

خوێندكارانی  كۆلیژی پزیشكی  ددانی زانكۆی سلێمانی، دوای چەند رۆژێك لە گردبونەوە و ناڕەزایی، ئەمڕۆ داواكارییەكانیان گەیاندە نوسینگەی پەرلەمانی كوردستان و داوادەكەن پەرلەمانی كوردستان بەدواداچون بۆ كێشەكانیان بكات.

خوێندكاران داوادەكەن، دەرچوانی ساڵانی رابردووی بەشەكەیان دابمەزرێن و بەشی نوێی ددان لە زانكۆ ئەهلیەكان نەكرێتەوە و پێداویستیە پزیشكیەكانیشیان لە تاقیگەكانیاندا بۆ دابین بكرێت.

2991 جار خوێندراوەتەوە