گه‌نجێكی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ پێشبڕكێیه‌كی‌ ئیرله‌ندا بۆ دووه‌مجار پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا

12:41 - 18/10/2018
وەرزش

ماکوان عومەر، گەنجی خەڵکی هەڵەبجە لەبارەی پێشبڕکێکەوە بە KNNی ڕاگەیاند، ڕێكخراوی (گاشكا) یەكێكە لە ڕێكخراوەكانی وڵاتی ئێرلەندا و ساڵانە چەندین جۆر ماراسۆن و چالاكیی وەرزشی جیاوازی تایبەت بە لاوان ڕێک دەخات، ئەمساڵیش ماراسۆنێكی گەڕان و ڕۆیشتنی (50) كیلۆمەتری لەناو دارستان، چیاو و جەنگەڵەكانی ئیرلەندا ڕێكخست.


 هه‌روه‌ها وتی، ما‌راسۆنه‌كه‌ سێ ڕۆژی خایاند و (28) هەزار لاوی وڵاتی ئیرله‌ندا تێیدا به‌شدار بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش‌ من وه‌ك كوردێكی به‌شداربوو پلەی یەكەمم بەدەست هێنا و خەڵاتی (زیو)م پێشکەش کرا كه‌ ئه‌مه‌ش جێگه‌ی دڵخۆشی بوو بۆ من كه‌ له‌و وڵاته‌ وه‌ك كوردێك ببمه‌ یه‌كه‌م.

ئه‌و گه‌نجه‌ی كورده‌ وتیشی، ساڵی ڕابردووش بە هەمان شێوە لەم پێشبڕکێیە پلەی یەکەمم بەدەست هێنا و لەلایەن سەرکۆماری وڵاتی ئێرلەنداوە خەڵاتم پێشکەش کرا.

 

ماكوان عومەر عەلی، لە ساڵی 1999 لە شاری هەڵەبجە لەدایك بووە و ماوەی دوو ساڵە چووەته‌ ئێرلەندا و ئێستا له‌و وڵاته‌ دەژی.

9967 جار خوێندراوەتەوە