هەرێم؛ یەكێتی داوای كۆبوونەوە لە پارتی دەكات

02:43 - 15/10/2018
کوردستان

پارتی بۆ یەكێتی: دوای راگەیاندنی ئەنجامەكان كۆ دەبینەوە

یەكێتی بە فەرمی داوای لە پارتی كردووە لەسەر ئاستی باڵا كۆببنەوە، پارتیش دەڵێت: دوای راگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن كۆدەبینەوە.

بەپێی زانیاریەكانی KNN یەكێتی نیشتمانی بە فەرمی داوای لە پارتی دیموكرات كردووە، لەسەر ئاستی باڵا كۆببنەوە، لە بەرامبەردا پارتی رایگەیاندووە با ئەو كۆبونەوەیە بكەوێتە دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی هەرێم، ئەوەش لەكاتێكدایە لە ماوەی رابردوودا بەهۆی پۆستی سەرۆك كۆمارەوە پەیوەندیەكانی یەكێتی و پارتی ئاڵۆزی تێكەوت.

KNN زانیویەتی لە دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان پارتی گەڕێكی نوێی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە براوەكانی هەڵبژاردن دەست پێدەكات، پێدەچێت دانیشتنەكەیان لەگەڵ یەكێتی لەو چوارچێوەیەدا بێت.

8447 جار خوێندراوەتەوە