هەڵەبجە؛ وەرزی رنینی هەنار

02:54 - 14/10/2018
گەلەری

ساڵانە لە مانگی تشرینی یەكەم و تشرینی دووەمدا وەرزی پێگەیشتنی هەنارە لە هەرێمی كوردستان و جووتیاران دەست بە رنین و چنینەوەی بەرهەمی ئەو ساڵەیان دەكەن.

هەڵەبجە دیارترین ناوچەی هەرێمی كوردستانە بۆ هەنار، بەرهەمی هەناری ئەو ناوچەیە لە هەرێمی كوردستان تەنانەت لە عێراق و جیهانیشدا ناوبانگی خۆی هەیە.

 

بە گوێرەی نوێترین ئاماری فەرمانگەی كشتوكاڵی هەڵەبجە، لەو سنوورەدا هەشت هەزار و 500 دۆنم باخی هەنار هەیە و بەرهەمی ساڵانەی ئەم باخانەش دەگاتە نزیكەی سێ‌ هەزار تۆن هەنار.

 

لە هەڵەبجەدا چەند جۆرێك هەنار هەیە، دیارترین جۆریش كە داخوازی زیاتری لەسەرە هەناری ساڵەخانییە و زیاتر رەوانەی پارێزگاكانی دیکەی هەرێم وعێراق دەكرێت. 

1694 جار خوێندراوەتەوە