ئەمڕۆ سێ ساڵ بەسەر رێگریكردن لە سەرۆكی پەرلەمان بۆ هەولێر تێپەڕ دەبێت

12:12 - 12/10/2018
کوردستان

ئەمڕۆ سێ ساڵ تێپەڕ ده‌بێت بەسەر رێگری لەسەرۆكی پەرلەمان

د. یوسف محەمەد: 12ی ئۆكتۆبەر سەرەتای قۆناغێكی نوێ بو لە شەڕی ئیرادە
د. یوسف محەمەد: 12ی ئۆكتۆبەر ئەڵقەیەكی درەوشاوەی زنجیرەی خەباتی مەدەنیە بۆ روبەروبونەوەی ستەم و نادادی
د. یوسف محەمەد: 12ی ئۆكتۆبەر سەرەتای قۆناغێكی نوێ‌ بو لە شەڕی ئیرادە بۆ بەرپەرچدانەوەی كودەتا و مانەوە لە دەسەڵات لەدەرەوەی یاسا

د. یوسف محەمەد: دەرئەنجامی 12ی ئۆكتۆبەر و هەوڵە دیبلۆماسی و سیاسیەكانمان وازهێنانی بارزانی و تەنانەت هەڵپەساردنی سەرۆكایەتیی هەرێم بوو


سێ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر رێگری پارتی لە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كە بەهۆیەوە زیانی گەورەی بە پێگەی هەرێم گەیاند.

سێ ساڵ بەر لە ئەمرۆ و رۆژی 12ی ئۆكتۆبەر و بەبیانوی هەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم و بە فەرمانی مەسعود بارزانی و بە چاوپۆشی یەكێتی رێگری لە یوسف محمەد سادق، سەرۆكی پەرلەمان كرا، كە بچێتەوە سەر كارەكەی لە شاری هەولێر، بەوەش پەرلەمانی كوردستان بۆ ماوەی نزیكەی دوو ساڵ پەكخرا.

ئەو هەنگاوەی پارتی لەسەر ئاستی دەرەوە زیانی گەورەی بە پێگەی هەرێمی كوردستان گەیاند، ئەو كاریگەریانەش لە ریفراندۆمەكەی 25ی ئەیلولی 2017 زیاتر دەركەوتن.

هاوكات یوسف محەمەد، كە رۆژی 12ی ئۆكتۆبەر وەكو سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن هێزێكی چەكداری پارتییەوە رێگری لێكرا بگەڕێتەوە هەولێر، لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی: 12ی ئۆكتۆبەری 2015 سەرەتای قۆناخێكی نوێ بو لە شەڕی ئیرادە بۆ بەرپەرچدانەوەی كودەتا و مانەوە لە دەسەڵات لە دەرەوەی یاسا‌و لەم پێناوەدا، لەو ڕۆژەوە لەگەڵ هاوڕێ و هاوكارەكانی دەستیان كرد بە خەباتكی بێ وچان بە كەرەستەی ئێجگار كەم، بەڵام بە ئیرادەیەكی بەهێز چ لە ناوەوە و چ لەدەرەوە لە ڕێی خەباتی دیبلۆماسیی پەرلەمانی. دەرەنجامی ئەمەش، وازهێنانی بارزانی و تەنانەت هەڵپەساردنی سەرۆكایەتیی هەرێم بوو.

لە بەشێكی پۆستەكەیدا هاتووە: ئەزانن ڕێگای خەبات بە گوڵ نەچێنراوە وكۆسپ و ئاستەنگەكان گەورەن، بەڵام دڵنیان كە ئیرادەی چاكەخوازی و خەڵك سالاری دواجار هەر سەركەوتو دەبێ.

 

دوپاتیكردوەتەوە، كە هەمیشە لە هەر شوێنێك شەڕی زاڵكردنی چاكەی گشتی هەبێت بەسەر بەرژەوەندیی تایبەت، ئەوان لەوێن.

4251 جار خوێندراوەتەوە