هاوپەیمانی سائیرون: پێویستە پۆستە ئەمنیەكانی عێراق نەدرێتە كەسانی حزبی

11:52 - 12/10/2018
عێراق

هاوپەیمانی سائیرون داوا لە عادل عەبدولمەهدی دەكات پۆستە ئەمنیە باڵاكانی عێراق نەداتە كەسانی سەربەلایەنە سیاسیەكان.

محەمەد رەزا، ئەندامی هاوپەیمانی سائیرون لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پێویستە ئەو كەسانەی، كە بۆ وەرگرتنی پۆستە ئەمنیەكان كاندید دەكرێن سەربەخۆ بن و دووربن لەلایەنە سیاسیەكان.

هۆشداریشدا لەبارەی ئەو فشارەی، كە لایەنە سیاسیەكان دەیخەنە سەر عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عێراق لە دۆسیەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتدا.

ئەوە لە كاتێكدایە پێشتر عەلی بدێری پەرلەمانتاری سەربەرەوتی حیكمە رایگەیاند: بەشێك لەلایەنە سیاسیەكان فشسار دەخەنە سەر عادل عەبدولمەهدی بۆ ئەوەی پۆستە وەزاریەكان بداتە ئەو كاندیدانەی لەلایەن حزبەكانەو ە دەستنیشان كراون.

743 جار خوێندراوەتەوە