دهۆك؛ گەنجێكی تەمەن 32 ساڵ به 9 گولـله ده‌كوژرێت

10:09 - 11/10/2018
کوردستان

كه‌مێك پێش ئێستاو له‌ پارێزگای دهۆك گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 32 ساڵ له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ به‌ 9 گولـله‌ گوژرا.

 

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆك به‌ KNNی راگەیاند: له فلكەی ئەسب له گەڕەكی KRO گەنجێكی تەمەن 32 ساڵ له لایەن كەسێكه‌وه‌ كوژراوه‌و ناسنامەی بكوژەكه‌ش زانراوه، بەڵام هێشتا دەستگیر نەكراوه.

وتیشی، ئه‌و كه‌سه‌ی كوژراوه‌ له‌لایه‌ن بكوژه‌كه‌وه‌ 9 گولـله‌ی پێوه‌نراوه‌و پۆلیس پەڕاوی لێكۆلینەوەی كردۆته‌وه‌و ته‌رمی كوژراوه‌كه‌ش گواستراوەتەوه بۆ پزیشكی دادی له دهۆك. 

وتەبێژی پۆلیسی دهۆك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌ پێی لێكۆلینەوه سەرەتاییەكان وا دەرده‌كه‌وێت، كه‌ به‌هۆی كێشەی كۆمەڵایەتیه‌وه‌ كوژرا بێت.

5148 جار خوێندراوەتەوە