مانگانە ١٨٠ كەس لە ئەفغانستان بە تەقینەوەی مین گیان لەدەستدەدەن

07:15 - 11/10/2018
جیهان

مانگانە ١٨٠ كەس بە تەقینەوەی مین لە ئەفغانستان گیان لەدەستدەدەن كە زۆربەیان منداڵن.

سەرۆكی ناوەندی هەڵگرتنەوەی مین لە ئەفغانستان رایگەیاندووە: بەهۆی شەڕو ئاڵۆزییەكانەوە كە ماوەی 40 ساڵە بەردەوامی هەیە، تادێت ژمارەی قوربانیان زیاد دەكەن.


محەمەد شەهاب باسی لەوەشكردووە: مانگانە ١٨٠ كەس بە تەقینەوەی مین لەو وڵاتە گیان لەدەست دەدەن و تا ئێستاش توانراوە رووبەری دوو هەزارو 500 كلیۆمەتر چوارگۆشە ئەو وڵاتە لە مین پاك بكرێتەوە، لەكاتێكدا هێشتا سەدان هەزار مین و بۆمب لە ناوچەكانی ئەفغانستان چێندراون و نەتەقێندراونەتەوە.

حەكیمی هێمای بۆ ئەوەشكردووە: بە درێژایی 30ی ساڵی رابردوو، توانراوە 19 ملیۆن مین پووچەڵ بكرێنەوە، لە ئێستاشدا یەك ملیۆن كەس بەهۆی تەقینەوەی بۆمبەوە لەو وڵاتە، كەم ئەندامبوون.

77 جار خوێندراوەتەوە