عادل عەبدولمەهدی: عێراق پێویستی بە پشتیوانی نێودەوڵەتی هەیە

06:54 - 11/10/2018
عێراق

عادل عەبدولمەهدی لەگەل وەزیری دەرەوەی توركیا كۆبۆوە 
چاوش ئۆغڵو سەردانەكەی بۆ هەولێر هەڵوەشاندەوە

 
عادل عەبدولمەهدی رایدەگەیەنێت عێراق پێویستی بەپشتیوانی نێودەولەتی هەیە و وەزیری دەرەوەی توركیاش تەئكید لەپشتوانیكردنی عێراق دەكاتەوە.

بەپێی بەیاننامەیەكی نوسینگەكەی، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عێراق، پێشوازی لە مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا كردوە و تێدا هەردوولا گفتوگۆیان كردوە لەسەر پتەوكردنی پەیوندیەكانی نێوان هەردوو وڵات و چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان. 

 

 عادل عەبدولمەهدی رایگەیاند: پاش سەركەوتن بەسەر داعشدا، عێراق پێی ناوەتە قۆناغێكی نوێوە، ئەو قۆناغەش پێویستی بەپشتیوانی نێودەوڵەتی هەیە.

لای خۆشیەوە مەولود چاوش ئۆغڵۆ، تەئكیدی لەپشتیوانی وڵاتەكەی بۆعێراق كردەوە و رایگەیاند، كاری پێویست دەكەن بۆ بە هێزكردنی پەیوندییەكانی نێوان ئەنقەرە و بەغداد.

وابڕیاربوو وەزیری دەرەوەی توركیا دوای بەغدا سەردانی هەولێر بكات، بەڵام بەهۆكارێكی نادیار سەردانەكەی هەڵوەشاندەوە.

169 جار خوێندراوەتەوە