هەولێر؛ پێشانگایەكی كتێب كرایەوە

05:08 - 11/10/2018
هەمەڕەنگ

هەولێر: لەپێشانگاكەدا 500 هەزار كتێب نمایش دەكرێت

13 هەمین پێشەنگای نێودەوڵەتی كتێب لە هەولێر كرایەوە، جیاواز لە ساڵانی رابردوو، ئەمساڵ ژمارەیەكەی زۆر كتێب و ناونیشانی جۆراو جۆر، كە نزیك دەبێتەوە بۆ 500 هەزار كتێب،  نمایش دەكرێت و پێشانگاكە ماوەی چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت.

بە بەشداری خانەی چاپ‌و بڵاوكردنەوەی 17 ولات، پێشانگایەكی  گەورەی كتێب لە هەولێر كرایەوە. 

لە پیشانگاكەدا، 300 دەزگای چاپ و بلاوكردنەوە بەشداری دەكەن ‌و 500 هەزار كتێب نمایش دەكرێت.

بەو پێیەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێم سەرپەرشتی كردنەوەی پێشەنگاكەی دەكرد، ژمارەیەكی زۆر لە كتێبەكانی ڕەتكردەوە كە بیری توندڕەوییان بڵاودەكردەوە.

ئەمە سیانزەهەمین ساڵە پێشەنگای هەولێری كتێب  دەكرێتەوە، ساڵی رابردوو 18 وڵات بەشدارییان لەو پێشەنگایە كردو،  700 هەزار كتێبی تێدا نمایشكرا.

710 جار خوێندراوەتەوە