حاجیاوا؛ ژنێکی تەمەن 48 ساڵ خۆی ده‌نخنكێنێت

04:38 - 11/10/2018
کوردستان

له‌ ناحیه‌ی حاجیاوا ژنێكی ته‌مه‌ن 48 ساڵان لە ماڵی باوکی بە پەت خۆی هه‌وڵده‌واسێت و گیانی لەدەست ده‌دات.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایده‌گه‌یه‌نێت: دوانیوەڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ کاتژمێر 2 ژنێك له‌ ناحیه‌ی حاجیاوا له‌ گەڕەکی دابان به‌ په‌ت خۆی هه‌ڵده‌واسێت و گیان له‌ ده‌دات.

پۆلیسی راپه‌ڕین راشیگه‌یاند: لە گەڵ بیستنی هەواڵەکە دەستبەجێ هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی حاجیاوا و تیمی بەڵگەکانی تاوان گەشتنە شوێنی ڕوداوەکە، دەرکەوت ژنێکی تەمەن 48 ساڵ بەناوی ( ش.ع ) لە ماڵی باوکی بە پەت خۆی هەڵواسیوە و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەست داوە.

پۆلیسی راپه‌ڕین ده‌ڵێت: ئەم ژنە هاوسەرگیری كردووه‌و یەک منداڵیان هه‌یه‌و بەسەردان چووە بۆ ماڵی باوکی.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین ئاماژه‌وه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، بە گوێرەی وتەی کەسوکاری و بەڵگەنامەی پزیشکی، نەخۆشی دەرونی هەبووە لەسەر ڕوداوەكه‌ش کەس دەستگیر نەکراوە دەستبەجێ تەرمەکەی بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە و دوای ئەنجامدانی توێکاری بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.

4987 جار خوێندراوەتەوە