عێراق؛ پاسپۆرتی عێراقی خراپرین پاسپۆرتە لە جیهاندا

03:40 - 11/10/2018
عێراق

ژاپۆن خاوەنی بەهێزترین و باشترین پاسپۆرتە لە جیهاندا
پاسپۆرتی سۆماڵی لەپاسپۆرتی عێراق باشترە


بەپێی ڕیزبەندیەك, هاوڵاتیانی ژاپۆن خاوەنی باشترین و بەهێزترین جۆری پاسپۆرتن لە جیهاندا و عێراقیش خراپرین پاسپۆرتی هەیە و لە ڕیزبەندی كۆتایدا ناوی هاتوە.


دامەزراوەی هینلی پاسپۆرت, لە ڕیزبەندیەكیدا بۆ دیاریكردنی باشترین و خراپترین جۆری پاسپۆرتی وڵاتانی جیهان بۆ ساڵی 2018, ئاشكرای دەكات: پاسپۆرتی ژاپۆن لەڕیزبەندی یەكەمدایە و باشترین جۆری پاسپۆرتە لە جیهانداو هەڵگرانی ئەو پاسپۆرتە دەتوانن بەبێ‌ پێدانی ڤیزا گەشت بۆ 190 وڵاتی جیهان بكەن.

هاوكات پاسپۆرتی سەنگاپورەش لە پلەی دوەمدایە و هەڵگرانی ئەو پاسپۆرتە بۆیان هەیە بەبێ ڤیزا گەشت بۆ 189 وڵات بكەن.

لەنێوان وڵاتانی عەرەبیشدا پاسپۆرتی ئیماراتی پلەی یەكەمی گرتوە ‌و هڵگرانی پاسپۆرەتەكە دەتوانن بەبێ‌ وەرگرتنی ڤیزا بچنە 161 وڵات.

بەپێی ڕیزبەندیەكەی هینلی پاسپۆرت, وڵاتی یەمەن لە ڕیزبەندی 103 دایە و سۆماڵ و سوریا لە ڕیزبەندی 105 دان و لەكۆتایی ڕیزبەندیەكەداشدا ئەفغانستان و عێراقیش لە ڕیزبەندی 106ی كۆتایی ڕێزبەندیەكەدا دێن و هاوڵاتیانی ئەو دو وڵاتە تەنها دەتوانن گەشت بۆ 30 وڵاتی دیكە بكەن بەبێ‌ ڤیزا.

5506 جار خوێندراوەتەوە