ئەو كۆچبەرانەی لە توركیا خنكان زۆرینەیان كوردن

03:19 - 11/10/2018
کوردستان

ئەو كۆچبەرانەی كە دوێنێ بەلەمەكەیان لە دەریای ئیجە لە توركیا نقوم بوو زۆربەیان كوردی باشوری كوردستان.

ئاری جەلال سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی پەنابەران لە هەرێم بە KNN ی راگەیاند: دوێنێ چوارشەممە بەلەمێكی كۆچبەران لە دەریای ئیجە لە توركیا كە 35 كۆچبەری تێدا بوە ژێر ئاو كەوتوە و تەنها یەك كەس رزگاری بوە.

وتیشی: بە پێی ئەو زانیاریانەی كە لە توركیاوە بە دەستیان گەشتوە تا ئێستا تەرمی 15 كەس لە خنكاوەكان دەرهێنراونەتەوە و زۆربەی سەرنشینانی بەلەمەكەش خەڵكی زاخۆ و دهۆكن.

سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی پەنابەران لە هەرێم  ئاماژەی بەوەشكرد, جگە لە كۆچبەرانی كورد ژمارەیەك لە كۆچبەری ئەفغانیش سەرنشینی بەلەمەكە بون و ئەوانیش خنكاون و بێ سەرو شوێنن.

4138 جار خوێندراوەتەوە