عێراق؛ سوننەكان دەیانەوێت پێنج وەزارەت لەكابینەی نوێی حكومەتدا وەربگرن

01:00 - 11/10/2018
عێراق

سوننەكان هەوڵی وەرگرتنی دوو وەزارەتی سیادی دەدەن

هێزە سونیەكانی عێراق دەیانەوێت لەكابینەی نوێی حكومەتی عێراقدا دوو وەزارەتی سیادی و چەند وەزارتێكی خزمەتگوزاری وەربگرن.


كەناڵی روسیا ئەلیوەم لەزاری چەند سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردەوە، سوننەكان هەوڵەكانیان چڕ كردوەتەوە بۆئەوەی لەكابینەی نوێی حكومەتی عێراقدا هەریەك لە وەزارەتەكانی بەرگری و داد وەربگرن .

ئەوە لەكاتێكدایە، لەسەرجەم كابینەكانی  حكومەتی عێراق لەدوای ساڵی 2003   وەزارەتی بەرگری دراوەتە پێكهاتەی سوننە.

بەوتەی سەرچاوەكەی كەناڵی روسیا ئەلیوەم، جگە لەو وەزارەتانە كە بە وەزارەتی سیادی دادەنرێن، سوننەكان دەیانەوێت هەریەك لە خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و كارو كارورباری كۆمەڵاتی  و زانست و تەكنەلۆژیا وەربگرن.

80 جار خوێندراوەتەوە