ترەمپ: دەسەڵاتدارانی كۆریای باشور بێ ئێمە هیچ شتێك ناكەن

12:57 - 11/10/2018
جیهان

ترەمپ: سیئۆل بێ رەزامەندیی واشنتۆن سزاكانی سەر پیۆنگ یانگ سوك ناكات

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت كۆریای باشور بێ رەزامەندیی ئەمریكا, سزاكانی سەر پیۆنگ یانگ هەڵناگرێت و هەنگاوێكی لەو جۆرە نانێت.


لەوەڵامی پرسیارێكدا لەبارەی ئەوەی ئایا كۆریای باشور بەشێك لەسزاكانی سەر كۆریای باكور لادەبات. دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند, دەسەڵاتدارانی سیئۆل بێ مۆڵەت و رەزامەندیی ئەمریكا ئەو كارە ناكەن. وتیشی, سیئۆل بێ رەزامەندیی ئێمە هیچ كارێك ناكات.

كانگ كیونگ هوا وەزیری دەرەوەی كۆریای باشور لەدانیشتنێكی پەرلەمانی وڵاتەكەی وتی, حكومەتی كۆریای باشور بیر لەوە دەكاتەوە سزاكانی سەر كۆریای باكور سوك بكات و هەندێك لەسزاكان لاببات.

1299 جار خوێندراوەتەوە