زریانی تیتلی لەچەند ناوچەیەكی هندستانیدا

12:49 - 11/10/2018
جیهان

سەرچاوەكان: بەهۆی زریانەكەوە چەندین خانوو رووخان
 
زریانی بەهێزی تیتلی یان پەپولە لەچەند ناوچەیەكی هەرێمی ئۆریسای رۆژهەڵاتی هندستانیداو بەو هۆیەوە چەندین خانو و كوخی بچوكی وێرانكرد.

تیمە فریاگوزارییەكانی هندستان, بەمەبەستی سەلامەتییان نزیكەی 300 هەزار كەسیان بۆ ناوچە بەرزەكان گواستەوە.

ناوەندی كەشناسیی هندستان رایگەیاند, زریان و گەردەلولی تیتلی خێراییەكەی 150 كیلۆمەترە لەكاتژمێرێكداو بوەتە هۆی بارانێكی زۆر لەچەندین ناوچەی هەرێمی ئۆریساو چەند ناوچەیەكی باكوری هەرێمی ئاندرۆ برادیشی گرتوەتەوە.
 
هەر بەپێی سەرچاوەكان زریانی تیتیلی یان پەپولە بوەتە هۆی داخستنی ناوەندەكانی خوێندن و كەمبونەوەی گەشتی فڕۆكەخانەكانی ئەو ناوچەیەی زریانەكە لێیداوە.
ساڵی 1999ش  زریانێكی بەهێزی وێرانكەر لەویلایەتی ئۆریسایداو زیاتر لە 15 هەزار كەس گیانیان لەدەستدا.

1300 جار خوێندراوەتەوە