هەرێم؛ ئێوارەی ئەمڕۆ ناوی خوێندكاران بۆ زانكۆ و پەیمانگاكان رادەگەیەنرێت

12:08 - 11/10/2018
کوردستان

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ ناوی خوێندكاران بۆ زانكۆ و پەیمانگاكان لە هەرێمی كوردستان رابگەیەنرێت.

سەرچاوەیەك لە خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە KNN ی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ ناوی خوێندكاران رادەگەیەنرێت كە لە زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان وەرگیراون.

لە رۆژی 27 ی حوزەیرانی ئەمساڵ ئەنجامی تاقیكردنەوەی خولی یەكەمی دوانزەی ئامادەیی زانستی و وێژەیی  راگەیەنراو لە هەشتی ئەیلولیش ئەنجامی خولی دوەم راگەیەنرا.

3644 جار خوێندراوەتەوە