بەپەلە

دۆناڵد ترەمپ دیارنەمانی جەمال خاشقچی بە مەترسیدار وەسفدەكات

12:05 - 11/10/2018
جیهان

ترەمپ: رێگە بەوە نادەین بەسەر رۆژنامەنوسان یان هەر كەسێكی دیكەدا بێت

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دیارنەمان و بێسەروشوێنبونی رۆژنامەنوسی سعودی جەمال خاشقچی بە زۆر مەترسیدار وەسفدەكات.


لەچاوپێكەوتنی لەگەڵ كەناڵی فۆكس نیوز دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند, پێویستە دەسەڵاتدارانی سعودیە زانیاری دروست و رون بخاتەڕوو لەبارەی دیارنەمانی خاشقچیەوە.

وتیشی, پێشبینی دەكات خۆی و میلانیای هاوسەری بەم زووانە خەدیجەی دەستگیرانی رۆژنامەنوس جەمال خاشقچی بانگهێشتی كۆشكی سپی بكەن.

سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، خەڵك جەمال خاشقچیان بینیوە دەچێتە كونسوڵخانەی سعودیە لەئەستەنبوڵ و نەهاتوەتە دەرەوە. ئەوەش زۆر مەترسیدارەو كارێكی زۆر خراپە.

وتیشی, ناكرێت رێگە بەوە بدەین بەسەر رۆژنامەنوسان یان هەر كەسێكی دیكەدا بێت. 

1137 جار خوێندراوەتەوە