عادل عەبدولمەهدی هەوڵدەدات تا 24ی ئەم مانگە كابینەی وەزاریەكەی پێكبهێنێت

11:59 - 11/10/2018
عێراق

عادل عەبدولمەهدی هەوڵەكانی بۆپێكهێنانی كابینە وەزاریەكەی چڕ دەكاتەوە 

عادل عەبدولمەهدی هەوڵەكانی بۆپێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق چڕ دەكاتەوە وهەوڵدەدات پێش ئەو وادە دەستوریەی بۆی دیاریكراوە پێكهاتەی كابینەكەی رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكات.

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت لەزاری سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردەوە، عادل عەبدولمەهدی دەیەوێت ئەوماوە دەستوریەی كە بۆپیكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت دیاری كراوە كورت بكاتەوە و  لەئێستادا لەگەڵ تیمەكەی ئامادەكاری دەكەن بۆ ئەوەی لە 24ی ئەم مانگەدا پرۆسەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت كۆتایی پێبهێنن و  رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بكەن بۆ ئەوەی متمانەی پێبدرێت.

بەوتەی سەرچاوەكە، بەشێك لەلایەنە سیاسیەكان ناوی كاندیدەكانیان بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزاری پێشكەشی عادل عەبدولمەهدی كردوە.

لەلایەكی ترەوە نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی بڵاویكردەوە، لیستی ئەو ناوانەی وەك پێكهاتەی كابینەی نوێی حكومەت لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوكراوەتەوە، ساختەن و دوورن لە راستیەوە.

758 جار خوێندراوەتەوە