هاوڵاتیانی هەرێم: هێشتا مەرەكەبی دەنگدان بە پەنجەمانەوەیە بەنزینیان گرانتر كرد

04:12 - 10/10/2018
ئابوری

هاوڵاتیان: بەڵێنی هەلی كارو ئاوەدانی گۆڕان بۆ بەرزكردنەوەی نرخی بەنزین و خۆراك

هاوڵاتیانی هەرێم رایدەگەیەنن، هێشتا مەرەكەبی دەنگدان بە پەنجەیانەوەیە دەسەڵاتدارانی هەرێم چەند قەیرانێكی تریان زیادكردو لە ماوەی هەفتەیەكدا نرخی بەنزین 100 بۆ 125 دیناری  خرایە سەر، دەشڵێن: لە ئێستادا بە تەواوی رووی راستەقینەی دەسەڵاتدارانی  هەرێم دەركەوت كاتێك بەڵێنی هەلی كارو ئاوەدانیان دەدا، بەڵام ئەنجامی كارەكانیان پێچەوانەیە، رۆژ بەرۆژ لەسایەی حوكمی پارتی و یەكێتیدا نەهامەتیەكان زۆرتر دەبن.

4646 جار خوێندراوەتەوە