ئێران پشتیوانی خۆی بۆ عێراق لە قۆناغی داهاتوو دەردەبڕێت

03:05 - 10/10/2018
عێراق

حكومەتی ئێران پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ حكومەتی عێراق لە ئاوەدانكردنەوە و دەستەبەركردنی ئارامی دەردەبڕێت.

نوسینگەی راگەیاندنی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق بڵاویكردەوە، رۆژی سێ‌ شەممە عادل عەبدولمەهدی پێشوازی لە ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە بەغداد كردووە و لە كۆبونەوەیەكدا گفتوگۆیان كردووە سەبارەت بە نوێكردنەوەو پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردولا كراوە، بە تایبەت لە بواری بازرگانی و هەماهەنگی ئابوریدا.

لە بەرامبەریشدا ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە عێراق، پیرۆزبایی لە عادل عەبدولمەهدی كردووە بەبۆنەی راسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكومەت، پشتیوانی تارانیشی بۆ هاوكاریكردنی حكومەتی نوێی عێراق دەربڕیوە لە قۆناغی داهاتوودا، بەتایبەت لە بواری بنیاتنانەوە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و دەستبەركردنی ئارامیدا.

767 جار خوێندراوەتەوە