جۆرەكانی ڤیتامین و سودەكانی بۆ جەستە

08:36 - 10/10/2018
تەندروستی

بۆ دەستپێكی رۆژێكی نوێ و چالاك و پڕوزە هیچ وەك خواردنەوەی كوپێك ئاوی گەرم نییە كەچەند قاش لیمۆی تێدابێت، سودێكی زۆری بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە، هەروەها سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەكات و پێست بەنەرمی و تازەیی دەهێڵێتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ترشی ئەسیدی زۆرتێدایە و ددانەكان ئەسیداوی دەكات پێویستە دوای خواردنەوەی ئاولیمۆكە ددانەكان بە ئاو پاكبكرێتەوە، جگە لە لیمۆ تەواوی ڤیتامینەكانیتر سودێكی ئێجگار زۆریان هەیە بۆ لاشەمان.

ڤیتامین ئەی:
پارێزەری پێستە لەوشكبوونەوە و چرچبوون،هەروەها سیستەمی بەرگری لەش رێكدەخات و پوك و ددانەكانیش بەهێزدەكات، ئەم ڤیتامینە لە پەنیر و گێزەر و شێلم و سپیناغ و بیبەری سور و قۆخدا هەیە.

ڤیتامین بی یەك:
پارێزگاریكردن لە ماسولكەكان و مێشك و گەیاندنی پرۆتینەكانی بە جەستە لەئەستۆی ئەم ڤیتامینەدایە، ئەم ڤیتامینە لە جگەری مریشك و دانەوێڵەكان و فاسۆلیا و پاقلە و ماش و نۆك و نیسك و پەتاتە داهەیە.

ڤیتامین بی دوو:
بڕێكی باش چەوری تێدایە پرۆتین و كاربۆهیدرات بەرهەم دەهێنێت،هەروەها سودیشی هەیە بۆ پێست،ئەم ڤیتامینە بەگشتی لە شیر و بەهەمەكانیدا و لە قارچك و هێلكەشدا هەیە،سودێكی باشی بۆ نەهێشتنی چرچولۆچی پێست هەیە.

ڤیتامین بی سێ‌:
هێورمكەرەوەی تورەییە و كاریگەری لەسەر توانای لاشەهەیە و لەزۆرێك لە ڤایرۆسەكان دەمانپارێزێت،بەگشتی ئەم ڤیتامینە لە گۆشت و شیر و ماسیدا هەیە.

ڤیتامین بی پێنج: 

ئەم ڤیتامینە خرۆكە سورەكانی خوێن لە لاشەدا رێكدەخات و چالاكیان دەكات،هۆرمۆنەكان بەرهەم دەهێنێت و ریكیاندەخات،ئەم ڤیتامینە بە گشتی لە سەوزەواتەكاندا و گۆشت و ماسی و بەرهەمە شیرییەكان و شۆفاژی نان دا هەیە،

ڤیتامین بی شەش: 
یەكێكە لەو ڤیتامینانەی كەبەرپرسە لە رێكخستنی سیستەمی بەرگری لەش، ئەم ڤیتامینە لە پاقلەمەنییەكان و گۆشت و گەنمی سەوز و كەلەرم و ئەڤۆكادۆ دا هەیە.

ڤیتامین بی حەوت: 
ئەم ڤیتامینە جوانی پێست دەپارێزێت و بۆ مووەكان و نینۆكەكانیش زۆر بەسودە،هەروەها رێگری دەكات لە دواكەوتنی سپی بوونی مووەكان و هەڵوەرینی،ئەم ڤیتامینە لە هێلكە و چەرەسات  و قارچكدا هەیە.

ڤیتامین بی نۆ: 
ئەم ڤیتامینە بە ڤیتامینی ژنانی دووگیان ناسراوە،چونكە ژنانی دووگیان پێویستییەكی زۆریان بەم ڤیتامینە هەیە،هەم بۆ خودی دایكەكە و هەمیش بۆ كۆرپەكە،كەمبونی ئەم ڤیتامینە كاریگەری لەسەر گەشەی كۆرپەلە دروستدەكات،ئەم ڤیتامینە لە سپیناغ و كاهو و شۆفاژی گەنم و كەلەرم دا بەزۆری هەیە.

ڤیتامین بی دوانزە:
ئەم ڤیتامینە لاشەی مرۆڤ ئامادەدەكات بۆ دروستكردنی خرۆكەی سوری خوێن و گەشەكردنی خانەكان،ئەم ڤیتامینە لە گۆشت و شیر و پەنیر و هێلكەدا هەیە.

ڤیتامین سی:
پشتیوانی لاشەی مرۆڤ دەكات بۆ بەدەستهێنانی ئاسن،هەروەها بۆ زووچاكبونەوەی برین كاریگەری گەورەی هەیە،ئەم ڤیتامینە بەگشتی لە میوەكاندا هەیە،بەتایبەت كیوی و شلیك و بیبەر و تەماتە.

ڤیتامین دی:
هۆكاری بەهێزی ددانەكان و ئێسقانە،هەروەها ئەگەری تووش بوون بە شێرپەنجە كەم دەكاتەوە،هەروەها بۆ دروستكردنی خانەی تازە دەورێكی بەرچاوی هەیە،هەروەها هاوكاری لاشەدەكات سودێكی زۆر لە تیشكی خۆر وەربگرێت،ئەم ڤیتامینە لە ماسییی پرچەوری و هێلكە و كەرەدا بەرێژەیەكی زۆر هەیە.

ڤیتامین ئی:
ئەم ڤیتامینە بە تایبەتی لەچەوریدا هەیە،هەروەها رێگەدەگرێت لە كاریگەری ڤایرۆس لە لاشەی مرۆڤدا،ئەم ڤیتامینە لە رۆنی گیایی و ئەڤۆكادۆ و چەرەساتدا هەیە.

ڤیتامین كەی:
یەكێكە لەو ڤیتامینانەی زەرورە لەلاشەدا هەبێت،هەروەها بۆ سودوەرگرتن لە پرۆتینەكان و بەرهەمهێنانی پرۆتین سودێكی باشی هەیە،ئێسقان و خوێن پێویستییەكی زۆریان بەم ڤیتامینە هەیە, ئەم ڤیتامینە لە سپیناغ و كاهوو بەرهەمە شیرییەكان و گۆشتدا هەیە.

كاریگەری كەمی ئەم ڤیتامینانە لەلاشەدا گرفت دروستدەكات،لەهەمانكاتدا زۆر خواردنیشی زەرەری هەیە و رەنگە كاردانەوەی خراپ دروستبكات،زۆرێك لەو ڤیتامینانەی كە لاشە پێویستێتی زۆر خواردنیان رەنگە ببێتە هۆی دروستكردنی نەخۆشی مەترسیدار،بەتایبەت ڤیتامین بییەكان،بۆ رزگاربوون لەم كێشەیە پێویستە ژەمە خواردنەكان جۆرا و جۆربن و هەمیشە سەوزە و شیرەمەنیەكان لەسەر سفرەكامان بێت.

3847 جار خوێندراوەتەوە