دوو كەوچك بۆدرەی كاكاو چەندین سود بە جەستە دەگەیەنێت

08:31 - 10/10/2018
تەندروستی

ماڵپەڕی بۆڵد سكای ئەمریكی لەزاری چەند پسپۆڕێكەوە ئاماژەی بە چەندین سودی بۆدرەی كاكاو كردووە بۆ جەستە.

پسپۆڕەكان ئاماژە بەوە دەكەن پێكهاتەكانی كاكاو جگە لەوەی هەستی دڵخۆشی بە مرۆڤ دەبەخشن، چەندین سودی دیكەش بە جەستە دەگەیەنن، ئەوەش بەهۆی دەوڵەمەندییان بە كانزاكانی وەك كالسیۆم‌و مس‌و مەگنسیۆم و سۆدیۆم، هەروەها زینك و فسفۆڕ و پۆتاسیۆم.


كاكاو بڕێكی كەم یەكەی گەرمۆكە لە پێكهاتەكەیدایە، بەجۆرێك لە دوو كەوچكدا 25 كالۆری هەیە لەگەڵ 1.5 گرام چەوری هەروەها 3.6 گرام ماددەی ڕیشاڵی، ئەوەش %14ی پێویستی ڕۆژانەی لەشە بە ماددە ڕیشاڵییەكان، هەروەها %8ی پێویستی ڕۆژانەی لەش بە ئاسن پڕدەكاتەوە، لەگەڵ چەندین سودی دیكە بۆ تەندروستی مرۆڤ.

1076 جار خوێندراوەتەوە