پیاوێك لە ڕێی نەشتەرگەرییەوە خۆی دەكاتە كەسایەتی گاڵتەجاڕ

08:30 - 10/10/2018
هەمەڕەنگ

یەكێك لە كەسایەتییەكانی یاری و نمایشی سێرك كەسێك كە بە ماكیاژ و جلوبەرگە جیاوازەكانی دەناسرێتەوە و بە گاڵتەجار ناودەبرێت، پیاوێكی بەریتانیش بەهۆی خۆشەویستی بۆ ئەو كەسایەتییە لەڕێی نەشتەرگەری و كێشانی تاتۆوە خۆی وەك گاڵتەجاڕ لێدەكات.

ریچارد باربێر كە سەرتاشێكی بەریتانییە، خۆشەویستییەكی زۆر بۆ كەسایەتی گاڵتەجاڕی ناو یاری سێرك هەیە و لە تەمەنی لاوێتییەوە لەڕێی كێشانی وێنە لەسەر دەموچاوی زۆر كات خۆی وەك ئەوان دەرخستووە، دواتریش لەڕێی ئەنجامدانی چەند نەشتەرگەرییەكی جوانكاری و كێشانی تاتۆی ڕەنگاو ڕەنگ لەسەر ڕوخساری، بەتەواوی خۆی وەك ئەوان لێكردووە.


ریچارد لە لێدوانێكیدا بە ماڵپەری ئۆدیتی سێنترڵی ڕاگەیاندووە، كەجلەكانیشی وەك كەسایەتی گەڵتەجارە و دەشتوانێت لەسەر پاسكیلی یەك تایەیی ڕێبكات.

 

ئەو پیاوە بەهۆی ئەو كارانەیەوە توشی ڕەخنە و تانە و تەشەرێكی زۆر بۆتەوە، بەڵام ئەو گرنگی بەو قسانە نادات و دەیەوێت دوای حەزەكانی خۆی بكەوێت.

 

1860 جار خوێندراوەتەوە