هه‌ڵه‌بجه‌؛ بەخێوكردنی باڵندەی ھەوێردە

06:42 - 09/10/2018
گەلەری

لە هەڵەبجە پڕۆژەیەكی بەخێوكردنی باڵندەی ھەوێردە كراوەتەوە، سەرپەرشتیاری پڕۆژەكە دەڵێت: هاووڵاتییان بۆ جوانی و سوود وەرگرتن لە سوودە تەندروستییەكانی گۆشت و هێلكەكەی، ئەو باڵندەیە دەكڕن. 

ماوەی سێ‌ مانگ ده‌بێت لە شاری هەڵەبجە گێڵگەیەكی پەلەوەری بەخێوكردنی ئەم جۆرە باڵندەیە كراوەتەوە و رۆژانە هاووڵاتییان سەردانی ئەو كێڵگەیە دەكەن و بۆ جوانی و سوود وەرگرتن لە سوودە تەندروستییەكانی گۆشت و هێلكەی، ئەو باڵندەیە دەكڕن.

 

بیلال فەرەج، خاوه‌نی پڕۆژه‌كه‌ رایگه‌یاند: "ئەم پڕۆژەیە یەكەم پڕۆژەی لەو شێوەیەیە لە هەرێمی كوردستان، پێشتر لە بەغداوە ئەم باڵندەیەمان هێنایە هەڵەبجە و سەرەتا 500 ھەوێردە و هێلكەمان هێناو پڕۆژەكەمان كردەوە و دەستمانكرد بە پەرەپێدان و بەخێوكردنی ئەم باڵندەیە".


ھەوێردە باڵندەیەكی بچووكە و كێشی دەگاتە 250 تا 350 گرام.

5604 جار خوێندراوەتەوە