بەپەلە

تلسكۆبێكی ناسا هەسارەیەك لە دەرەوەی كۆمەڵەی خۆردەدۆزێتەوە

08:27 - 06/10/2018
زانستی

ناسا تلسكۆبێكی پێشكەوتووی لە بۆشایی ئاسماندا جێگیر كردووە كە دەتوانێت ئەو هەسارانە بدۆزێتەوە كە 49 ملیۆن ساڵی تیشكی لە زەوییە دوورن.

بەرپرسانی ناسا پێشبینی دەكەن لەڕێگەی تلسكۆبی تیسەوە، هەزاران كۆمەڵای خۆر بدۆزنەوە كە پێشتر نەبینراون، تا ئێستاش دوو هەسارەی لە دەرەوەی كۆمەڵەی خۆر دۆزیوەتەوە.
تلسكۆبەكەی ناسا كە بۆ دۆزینەوەی هەسارە گەرمەكان دانراوە، دوای پێنج مانگ لە ناردنی بۆ بۆشایی ئاسمان، توانی دوو هەسارە بدۆزێتەوە.

ئەم تلسكۆبە كە تیس ناسراوە، ئەركەكەی بۆماوەی دوو ساڵەو بڕی 337 ملیۆن دۆلاری تێچووە، لەتوانایدایە ئەو هەسارانە بدۆزێتەوە كە 49 ساڵی تیشكی لە زەوییەوە دوورن.

بەوتەی سارە سیجەر، جێگری بەرێوەبەری زانست لە ناسا، ئەو دوو هەسارەیەی كە دۆزراونەتەوە، گەرمن، بۆیە بۆ ژیان ناشێن، هاروەها پیشبینی دۆزینەوەی زیاتری لەم جۆرە هەسارانە دەكات.

سارە دەشڵێت: لەگەردووندا هەسارە زۆرن نەدۆزراونەتەوەو چاوەڕوانی دۆزینەوەیان دەكرێت.

ناسا پیشبینی دەكات، هەزاران كۆمەڵای خۆر بەقەبارەی سەدان جار گەورەتر لە زەوی یان بچوكتر بدۆزرێتەوە كە پێشتر نەبینراون.

1942 جار خوێندراوەتەوە