پرۆگرامێكی سیخوڕیی مۆبایل رۆژنامەنوسان و چالاكوانان دەكاتە ئامانج

08:23 - 06/10/2018
زانستی

ئەپێكی سیخوڕی ناو موبایل ئاشكرا دەكرێت كە لە ڕێگەیەوە سیخوڕی بەسەر چالاكان و رۆژنامەنوسانەوە دەكات.

كۆمیتەی بەرگری لە ڕۆژنامەنوسان لە راپۆرتێكدا ئەپێكی سیخوڕی بەناوی "پێگاسوس" ئاشكراكردووە كە لە 45  وڵاتی جیهان چالاك كراوەو مۆبایل دەگۆڕێت بۆ ئامێرێكی چاودێریكردن و لەدژی كەسانی دیاریكراو بەكاردەهێنرێت.

لێكۆڵەران چەند هەڵمەتێكی ئەو پرۆگرامەیان ئاشكراكردوە كە یەكێكیان دژی ڕۆژنامەنوسە لێكۆڵەرەكان بووە لەمەكسیك و یەكێكی دیكەشیان دژی چالاكوانانی مافی مرۆڤ بوە لە سعودیە.


بەگوێرەی ڕاپۆرتەكە, پرۆگرامە سیخوڕییەكە زۆر بە ئاسانی ڕێگاخۆشكەر دەبێت بۆ هێرشكاران كە داتاكانی ناو مۆبایلەكە كۆپی بكەن ‌و لەتوانایدایە لە دورەوە كامێراو مایكرۆفۆنی مۆبایلەكە بۆ چاودێریكردنی خودی خاوەن موبایلەكە و چواردەورەكەی بخاتەكار.

پێگاسوس لەسەر بەرنامەكانی ئەندرۆیدو ئای ئۆ ئێس كاردەكات، بێ ئەوەی كەسی بەئامانجكراو  ئاگاداربكاتەوە.

1283 جار خوێندراوەتەوە