خانمێك لەسەر گەورەترین شەپۆل یاری خلیسكانێ ئەنجامدەدات

08:50 - 03/10/2018
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە

خانمێكی بەرازیلی لەسەر گەورەترین شەپۆلی دەریا یاری خلیسكانێی سەر ئاو ئەنجام دەدات و بەو هۆیەوە ناوی لە كتێبی گینیس تۆمار دەكرێت.

 

مایا گابیرای بەرازیلی یاری خلیسكانێی سەر ئاو لەسەر گەورەترین شەپۆلی دەریا لە كەناراوەكانی نازاری لە پرتوگال ئەنجام دەدات كە بەرزییەكەی 68 پێ بووە و دەتوانێت سەركەوتن بەدەست بهێنێت، بەوەش دەبێتە یەكەم خانم كە ئەو توانایەی هەبێت و ناوی لە كتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان تۆمار دەكرێت.


1549 جار خوێندراوەتەوە