سەرۆكی فیفا هەڕەشەی توند لە بەرپرسانی وەرزشی ئێران دەكات

12:17 - 02/10/2018
وەرزش

سەرۆكی فیفا هەرەشەی توند لە بەرپرسانی وەرزشی ئێران دەكات داوا دەكات كێشەی چونە ناوەوەی ئافرەت بۆ نێو یاریگاكان چارەسەر بكات.

دوای هەشت مانگ لە سەردانی جیان ئینفانیتۆی سەرۆكی فیفا بۆ وڵاـی ئێران، تا ئێستا بەرپرسانی وەرزشی ئەو وڵاتە رێگە بە ئافرەتان نادەن لەنێو یاریگاكانی تۆپی پێدا ئامادە ببن.

سەرۆكی فیفا لەسەردانەكەیدا بۆ وڵاتی ئێران داوای لە بەرپرسانی وەرزشی و حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئەو وڵاتە كردبوو ئەو كێشەیە چارەسەر بكەن، بەڵام تا ئێستا كێشەكە چارەسەرنەكراوە.

لە دوا لێدوانیدا سەرۆكی فیفا رایگەیاندوە، بەرپرسانی وەرزشی ئێران رووبەرووی سزای توند دەبنەوە ئەگەر بەردەوامبن لە رێگەنەدان بە ئافرەتان تا لەنێو یاریگاكان ئامادە ببن.

لە ساڵی 1979ەوە حكومەتی ئێران رێگری لە ئافرەتان دەكات لە نێو یاریگاكاندا ئامادەببن و بینەری یارییەكانی تۆپی پێ ببن، ئەوەش نیگەرانی لای فیفا دروستكردووەو ئەگەر چارەسەر نەكرێت، بەرپرسانی ئەو وڵاتە رووبەرووی سزای توند دەبنەوە.

1592 جار خوێندراوەتەوە