رۆژنامەنوسێك پیلانێكی پارتی و یەكێتی بۆ بەتاڵابردنی موڵكی گشتی ئاشكرا دەكات

01:40 - 29/09/2018
کوردستان

پشدەر بابەكر: پارتی و یەكێتی ئۆتۆمبێلی حكومی بە قیسی 10 ساڵ دەدەنە كادرەكانیان 

رۆژنامەنوسێك پیلانێكی پارتی و یەكێتی بۆ بەتاڵابردنی موڵك و ماڵی گشتی و دابەشكردنی بەسەركادرە حزبیەكاندا  ئاشكرا دەكات.

لە میانی بەشداریكردنی لە گەشتی هەواڵەكانی KNNدا رۆژنامەنوس پشدەر بابەكر، رایگەیاند: پارتی و یەكێتی پیلانیان داناوە بۆ ئەوەی لە پاش هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان 28 هەزار ئۆتۆمبیلی حكومی بدەنە كادرەكانی خۆیان بە قیستی دە ساڵ و ژمارەشیان بەخۆڕایی پێبدەن.

2562 جار خوێندراوەتەوە