پارتی و یەكێتی دەیانەوێت لەرێگای زۆرینەی پەرلەمانیەوە موچە كەمبكەنەوە

02:53 - 27/09/2018
کوردستان

دوای هەڵبژاردن پارتی و یەكێتی موچە كەمتر دەكەنەوە
پارتی و یەكێتی ژمارەی فەرمانبەران كەم دەكەنەوە رەوانەی كەرتی تایبەتیان دەكەن


پارتی و یەكێتی پیلانیان داناوە ئەگەر زۆرینەی كورسیەكانی پەرلەمان بهێنن، موچە و ژمارەی فەرمانبەرانی حكومەتیش كەمتر بكەنەوە.


پارتی و یەكێتی لە كابینەی هەشتەوە بەرنامەیەكیان هەیە كە بەناوی رێكخستنەوەی لیستی موچەی فەرمانبەران، موچە كەمبكەنەوە و زۆرینەی دەرماڵەكان ببڕن.

ئەو پیلانەی چەند جارێك لەسەر زاری خودی نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانیەوە ئاماژەی بۆ كراوە و وتویانە كە كۆی گشتی پارەی فەرمانبەران و ژمارەی فەرمانبەران زۆرە و پێویستە رێكبخرێتەوە.

لەو روەوە هەردولا رێككەوتون لە ئایندەدا ئەو بەرنامەیە جێبەجێ‌ بكەن.

KNN زانیویەتی پاساوەكەیان هەڵگرتنی پاشەكەوت دەبێت،  بەڵام بەپێچەوانەوە بەرێژەیەكی زۆر موچەی فەرمانبەران كەمدەكەنەوە.

2350 جار خوێندراوەتەوە