یاری كۆتایی خولی سه‌ركرده‌ نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

03:15 - 24/09/2018
وەرزش

بۆ ساڵی دووه‌م و له‌ رۆژی 29-9-2018 یاری كۆتایی خولی سه‌ركرده‌ نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ چه‌مچه‌ماڵ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

بڕیاره‌ 29ی ئه‌م مانگه‌ یاری كۆتایی كاتژمێر 2:30 خوله‌ك له‌ نێوان تیپی وه‌رزشی (ئاشتی و شه‌هید دیار) له‌ یاریگای چه‌مچه‌ماڵ به‌ڕێوه‌بچێت.

له‌ خوله‌كه‌دا 34 تیپی میللی به‌شدارییان كردبوو، بڕیاریشه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ هه‌ڵسوراوانی گۆڕان ئاماده‌ی یارییه‌كه‌ بن.




1873 جار خوێندراوەتەوە