KNN پیلانی یەكێتی ‌و پارتی بۆكەمكردنەوەی موچەی وەزارەتی پێشمەرگەو ناخۆ ئاشكرا دەكات

08:21 - 23/09/2018
کوردستان

ئەو 22 دەرماڵەی كە لەموچەخۆران دەبڕدرێت پشكی شێری بەرهێزە ئەمنیەكان دەكەوێت
 زیاتر لە 278 هەزار كەس لەهێزەكانی ناوخۆ ‌و پێشمەرگە كەمكردنەوەی موچە دەیانگرێتەوە
120 ملیۆن دۆلار لە موچەی فەرمانبەران كەمدەكرێتەوە هێزەكانی ناوخۆ و پیشمەرگەش دەگرێتەوە


بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست KNN كەوتووە یەكێتی ‌و پارتی پیلانیان هەیە لەخولی داهاتوی پەرلەمانی كوردستان، موچەی هێزەكانی پێشمەرگەو ناخۆو كەم بكەنەوە، بەپێی ئەو بەدواداچونانە بڕی 120 ملیۆن دۆلار لەموچەی فەرمانبەران كەمدەكرێتەوە پشكی شێر بەر وەزارەتەكانی پێشمەرگەو ناوخۆ دەكەوێت كەژماریان 278 هەزار كەسە.


یەكێتی ‌و پارتی خاوەنی نزیكەی 13 ساڵ حكمڕانی هاوبەش چواردەساڵ حوكمی دوئیدارەیین ئەم دوحزبە بەدرێژای ئەو هەموو ساڵە نەیانتوانیوە دەسەڵاتە ئیدارییەكانیان لەسنوری قەڵەمڕەوی زۆنی سەوزو زەرددا یەك بخەن ئیستا دروشمی خۆشگوزەرانی دەبەخشنەوە بەسەر خەڵكدا.
دوو لەوكوڕانەی بنەماڵەكانی بارزانی و تاڵەبانی كە ئێستا سەرتۆپكی حكمومڕانین ئەوان بونەتە مایەی بێ ئومێدی خەڵك.
 
قسەی ئەم پیرە پیاوە تەزبێح فرۆشە بەسە بۆ ئەوەی كە یەكێتی پارتی لەوە تێ بگەن كەخەڵكی كوردستان ئومێدیان بەهیچ بەڵێنێكی ئەم جوت حزە نەماوە چونكە وەك خۆیان دەڵێن سیستمی چارەكە موچە  زیاد كردنی باج هەرچی بارگرانی سەر ژیانی خەڵكە ئەم دو سەرتۆپكەی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی دایان هێنا
بەپێی ئەو زانیارانەی دەست KNN كەوتووە یەكێتی پارتی لەخولی داهاتوی پەرلەمانی كوردستان پیلانیان هەیە موچەی هێزەكانی ناوخۆ و پێشمەرگە كەم بكەنەوە كەنزیكەی 278 هەزار كەس لێی زەرەرمەند دەبێت .

ژمارەی ئەو هێزانەی زەرەرمەند دەبن لە بڕینی دەرماڵە و كەمكردنەوەی موچەكانیان.
هێزەكانی ناوخۆ 121 هەزارو هەشت سەد و چل ‌و یەك كەس.
هێزەكانی ئاسایش 31 هەزار و چوارسەد و بیست ‌و چوار كەس.
ئەنجومەنی ئاسایش شەش هەزار و چوارسەد و حەفتا و شەش كەس.
هێزەكانی پێشمەرگە سەد و هەژدە هەزار و شەش سەد و چل ‌و دوو كەس.
كۆی گشتی 278 هەزارو سێ سەدو هەشتاو سێ كەس لە هێزەكانی ناوخۆ پێشمەرگە زەرەرمەند دەبن.
پلانەكە بەم جۆرە جێبەجێدەكرێت بڕینی 22 جۆر دەرماڵە.
 
ئێستا خەڵكی كوردستان هیچ ئومێدێكیان ماوە ئەوان بتوانن موچەی فەرمانبەران چاك بكەن.

بەتێكڕا نزیكەی 56 % موچەی فەرمانبەران دەرماڵەیە
بەشێكی زۆری ئەو دەرماڵانە بەیاسا دیاری نەكراون ‌و بەڕێنمایی بووە.

ئەوان دەرماڵانەی دەیانەوێت بیبڕن ئەوانەن بەرێنماین.

كۆی ئەو پارەیەی كە لەموچەی فەرمانبەران دبڕدرێت نزیكەی 120 ملیۆن دۆلارە كەپشكی شێری بەرهێزەكانی ناوخۆو پێشمەرگە دەكەوێت ئێوە هێزەكانی ناوخۆ هێزەكانی پێشمەرگە جارێكی تر متمانە مەدەنەوە بەو جوت حزبە دەسەڵاتدارە چونكە ئەگەر جارێكی تر لەپەرلەمان زۆرینە بهێنن ئەوا پیلانیان هەیە بۆ چوار ساڵی داهاتوو موچەكانتان بەو دەردەبەرن كە ئاشكرابووە ئێوەش ئەی هێزەكانی ناوخۆوپێشمەرگە چیتن ژیانی خۆتان مەكەنە سوت‌و قوربانی ئەم دەسەڵاتە گەندەڵ‌و بودەڵەیە.

205 جار خوێندراوەتەوە