هەرێم؛ كۆمسیۆن ئەو بەڵگەنامانەی ئاشكراكرد كە دەنگدەر دەتوانێت دەنگی پێبدات

05:04 - 14/09/2018
کوردستان

كۆمسیۆن: لە رۆژی دەنگداندا دەنگدەر ناتوانێت بە ناسنامەی باری شارستانی دەنگبدات
كۆمسیۆن: تەنها كار بە رەگەز نامەی عێراقی و پاسپۆرت و كارتی نیشتمانی دەكرێت

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن رایدەگەیەنێت، لە رۆژی دەنگداندا دەنگدەر ناتوانێت بە ناسنامەی باری شارستانی دەنگبدات.

لە نوێترین رێنماییەكانیدا كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم، رایدەگەیەنێت، لە رۆژی دەنگداندا دەنگدەران تەنها دەتوانن بە رەگەزنامەی عێراقی و پاسپۆرت و كارتی نیشتمانی دەنگ بدەن و بەهیچ شێوەیەك كار بە ناسنامەی باری شارستانی ناكەن و دەنگدەر ناتوانێت دەنگی پێبدات.

كۆمسیۆن ئاشكراشیكرد، ئەو كەسانەی لە دایكبووی ساڵی دوو هەزارن و رەگەزنامەی عێراقیان نییە دەبێت ناسنامەی باری شارستانی و رەگەزنامەی عێراقی باوكیان پێبێت بۆ ئەوەی بتوانن دەنگ بدەن.

 

1556 جار خوێندراوەتەوە