عێراق؛ سبەینێ‌ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێدەكاتەوە

03:23 - 14/09/2018
عێراق

پاش 12 رۆژ لە بەكراوەیی هێشتنەوەی، بریارە سبەینێ‌ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێبكاتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەن و دوو جێگرەكەی تەوەری سەرەكی دانیشتنەكە دەبێت.


دەستپێكردنەوەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دوای ئەوە دێت لە دانیشتنی رۆژی 3ی ئەم مانگەدا  سەرۆكی كاتی ئەنجومەنی نوێنەران عێراق بڕیاریدا دانیشتنەكە تاكو 15ی مانگ بە كراوەیی بهێلێتەوە بۆ ئەوەی لایەنە سیاسیەكان لەسەر كاندیدی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رێك بكەون.

بەرێوەچونی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران، هاوكاتە لەگەڵ بەردەوامی ململانێی لایەنە سیاسیەكان لەسەر پێكهێنانی زۆرینەی پەرلەمانی.

618 جار خوێندراوەتەوە