رۆژهەڵاتی كوردستان؛ سوپای پاسداران لە مەریوانەوە تا پیرانشار مانۆڕی سەربازی ئەنجام دەدات

03:01 - 14/09/2018
کوردستان

لە دوای مانگرتنی سەرتاسەری خاوەن دوكان و كاسبكارانی شارە كوردیەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، سوپای پاسداران لە مەریوانەوە تا پیرانشار مانۆڕی سەربازی ئەنجام دەدات.

پاش ئەوەی وەك ناڕەزایەتیەك لە بەرامبەر لە سێدارەدانی لوقمان مورادی و زانیار مورادی و رامین حسێن پەناهی لە زۆربەی شارە كوردیەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان مانگرتنی سەرتاسەری راگەیەنرا و دوكان و فرۆشگاكان داخران، لە ئێستادا سوپای پاسدارانی ئێران هێزەكانی لە مەریوان و بانەو سەردەشت و بۆكان و مەهابادو پیرانشار كۆكردوەتەوەو مانۆڕی سەربازی ئەنجام دەدات.

میدیاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بڵاویانكردوەتەوە، لە ئێستادا هێزەكانی ئێران لە سنوری باشوری كوردستان و رۆژهەڵاتی كوردستان  بارەگای سەربازی دروست دەكات و مانۆڕە سەربازیەكانی سوپای پاسداران بە تایبەت لە سنورەكانی مەریوان، كە هاوسنورە لەگەڵ پێنجوێن و پیرانشار، كە هاوسنورە لەگەڵ بەربزنان و كێلەشینی سەر بە پارێزگای هەولێر بەڕێوە دەچێت.

3903 جار خوێندراوەتەوە