روسیا: ئەنقەرە سورە لە كڕینی سیستمی ئێس 400

02:47 - 14/09/2018
جیهان

 روسیا: ساڵی داهاتوو سیستمی ئێس 400 رادەستی توركیای دەكەین

جێگری وەزیری بەرگری روسیا رایدەگەیەنێت، سەرەڕای هەڕەشە بەردەوامەكانی واشنتۆن، ئەنقەرە سورە لە كڕینی  سیستمی ئێس 400ی روسیاو ساڵی داهاتوش سیستمەكەی رادەست دەكەن.

ئاژانسی روسیا تودەی، لە زاری یوری بوریسڤ، جێگری وەزیری بەرگری روسیا بڵاویكردوەتەوە، ئەمریكا فشارێكی زۆر دەكات، كە توركیا سیستمی ئێس 400 ی روسیا نەكڕێت و گرێبەستەكە هەڵوەشێنێتەوە، بەڵام ئەنقەرە سورە لە كڕینی.

ئاماژەی بەوەشكردوە، ساڵی داهاتو مۆسكۆ سیستمی ئێس 400 بە هەموو تەكنیك و پێداویستی و وردەكاریەكانیەوە رادەستی ئەنقەرە دەكات وەك ئەوەی لە رێككەوتنەكەی نێوانیاندا واژۆ كراوە.

لە ماوەی رابردودا ئەنقەرە گرێبەستی كڕینی سیستمی ئێس 400 ی روسیای واژۆكردو ئەوەش ناڕەزایەتی واشنتۆنی لێكەوتەوە.

805 جار خوێندراوەتەوە