یه‌كێتی و هاوپه‌یمانی له‌ ماڵی كۆسره‌ت ره‌سوڵ كۆبوونه‌وه‌

01:30 - 14/09/2018
کوردستان

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هه‌ینی 14-9- 2018 لە شاری سلێمانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نێوان یه‌كێتی و هاوپه‌یمانی، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ لەشاری سلێمانی و لە ماڵی کۆسرەت رسول علی، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی و بە ئامادەبونی د.بەرهەم ساڵح، سەرۆکی هاوپەیمانی، کۆبوونەوەی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری ئەنجامدرا.

 

ده‌قی راگەیێندراوی هاوبەشی نێوان یه‌كێتی و هاوپه‌یمانی

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 14ی ئەیلولی 2018 لەشاری سلێمانی و لە ماڵی (کۆسرەت رسول علی) جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی و بە ئامادەبونی (د.بەرهەم ساڵح) سەرۆکی هاوپەیمانی، کۆبوونەوەی باڵای (یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری) ئەنجامدرا.

لەکۆبونەوەکەدا هەردولا جەختیان کردەوە لەسەر چارەسەرکردنی قەیرانەکانی کوردستان و ئەو کێشانەی روبەڕووی هاووڵاتیان بووەتەوە. ئەمەش لەچوارچێوەی رێککەوتنێکی سیاسی هەمەلایەنە بۆ رێکخستنەوەی ناوماڵی کوردستانی بە هاوبەشی هێز و لایەنە سیاسییەکان.

بڕیاریشدرا کۆبونەوەکان بەردەوام بن.

هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری
یەکێتی نیشتمانی کوردستان


1889 جار خوێندراوەتەوە