هەڵەبجە؛ یەكێتی فشار لە كارمەندانی فەرمانگەكان دەكات بۆ ئەوەی بانگەشەی بۆ بكەن

01:20 - 14/09/2018
کوردستان

هەڵەبجە؛ چاككردنەوەی كارەبای سیروان ئامێرەكانی بۆ بانگەشە بەكاردێنێت

دەسەڵاتداران بەردەوامن لە پێشێلكارییەكان و لەو چوارچێوەیەدا یەكێتی كارمەندانی چاككردنەوەی كارەبای ناحیەی سیروان ناچار دەكات بۆ ئەوەی ئامێرەكانیان بۆ بانگەشە بەكاربهێنن.

بەپێی چەند ڤیدیۆیەك كە دەست KNN كەتووە، كارمەندانی چاككردنەوەی كارەبای ناحیەی سیروان بە ئوتۆمبیل و كەرەستە حكومییەكان لەسەر رێگای سیروان - هەڵەبجە بەشەو ئامێر و كەرەستەكانیان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەكاردەهێنن.

ئەوەش لە كاتێكدایە بەپێی بڕیار و ڕێنماییەكانی كۆمسیۆن و پارێزگار نابێت كەرەستەی حكومی بۆ بانگەشەی حزبی بەكاربهێنرێت.

بە پێی زانیارییەكانی KNN ئەو كارمەند و كەرەستانەی بەكار دەهێنرێن بەرپرسانی یەكێتی لەو شارە بەزۆر دەیانبات بۆ بانگەشە و یەكێتی دەستی كردووە بەفشار دروست كردن لەسەر فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكان بۆ ئەوەی لە بەرژەوەندی خۆی بەكاریان بهێنێت.

1514 جار خوێندراوەتەوە