سەرۆك وەزیران: پابەندنیم بەمانەوە لەپۆستی سەرۆك وەزیران

12:50 - 14/09/2018
عێراق

حەیدەر عەبادی: رێز لەرێنماییەكانی مەرجەعیەتی باڵای ئاینی دەگرم 

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق  ئامادەیی بۆ دەستبەرداربون لەپۆستی سەرۆك وەزیرانی دەردەبرێت و رایدەگەنێت رێز لە  رێنماییەكانی مەرجەعیەتی باڵای ئاینی دەگرێت.

لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا عەبادی رایگەیاند، پابەندنیم بەمانەوە لەپۆستەكەم و پابەنددەبم بەرێكارە دەستورییەكان و رێز لەرێنماییەكانی مەرجەعیەتی باڵای ئاینی دەگرم وەڵامی داواكارییەكەی دەدەمەوە.

ئەوە لەكاتێكدایە پێشتر نوێنەری عەبدولمەهدی كەربەلائیی  نوێنەری عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای ئاینی شیعەكان رایگەیاند ئەوان پشتیوانی لەو كەسانە ناكەن كە لە خولەكانی پێشوودا پۆستیان وەرگرتوە. 

لەبەشێكی دیكەی كۆنگرەرۆژنامەوانیەكەدا سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند كاردەكەین بۆ جیبەجێكردنی پرۆژەكەمان كە پرۆژەیەكی نیشتیمانیە و لە بەژەروەندی هەموو عێراقیەكاندایە.

106 جار خوێندراوەتەوە