سوننە پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی یەكلایی كردەوە

12:45 - 14/09/2018
عێراق

هاوپەیمانی میحوەری وەتەنی: محەمەد حەلبوسی كاندیدی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانە 

هاوپەیمانی میحوەری وەتەنی كاندیدی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی یەكلایی كردەوە.

لەیس دلێمی، وتەبێژی هاوپەیمانی میحوەری وەتەنی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: هاوپەیمانی میحوەری وەتەنی محەمەد حەلبوسی، وەك كاندیدی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیاریكرد.

بە وتەی لەیس دلێمی، كاتژمێر 4ی پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ بە فەرمی كاندیدكردنی حەلبوسی بۆ ئەو پۆستە رادەگەیەنن. 

ئەوە لە كاتێكدا پێشتر 8 پەرلەمانتاری سەر بەپێكهاتەی سوننە خۆیان بۆپۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كاندیدكردبوو.

 یەكلایی كردنەوەی كاندیدی  پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە كاتێكدایە بریارە سبەینێ‌  دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرێوەبچێت و تێیدا سەرۆكی ئەنجومەن و دووجێگرەكەی هەڵبژێردرێن.

1764 جار خوێندراوەتەوە