منداڵانی هامبۆرگ دژی باوانیان خۆپیشاندانیان كرد

06:32 - 13/09/2018
هەمەڕەنگ

منداڵانی ئەڵمان داوا دەكەن باوانەكانیان لەبەر مۆبایلەكانیان فەرامۆشیان نەكەن

بەدروشمی "مۆبایلە زیرەكەكانتان لابەن، یاری لە گەڵ ئێمەدا بكەن" دەیان منداڵ لە هامبۆرگی ئەڵمانیا خۆپیشاندانیان دژی دایك و باوكیان ئەنجامدا.

لەسەر داوای ئیمیلی رۆستیجی تەمەن حەوت ساڵان، دەیان منداڵ لە هامبۆرگی ئەلمانیا دژی باوانیان خۆپیشاندانیان ئەنجامداو داوایان كرد، لەبەر خاتری مۆبایلەكانیان، چیتر ئەوان فەرامۆش نەكەن.

لە دروشمەكانیاندا داوایانكرد لە جیاتی ئەوەی ئەو هەموو كاتە بە مۆبایلەوە خەریكن، یاری و گەمە لە گەل ئەواندا بكەن.

خۆپیشاندانەكەش بەدروشمی "مۆبایلە زیرەكەكانتان لابەن، یاری لە گەڵ ئێمەدا بكەن" بەڕێوە چوو.

1749 جار خوێندراوەتەوە